فڕۆکە جەنگیەکانی داگیرکەران چەند ناوچەیەکی ئامێدیان بوردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەند ناوچەیەکی سنوریی شارۆچکەی ئامێدیان بۆردومانکرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک، لە سنوری شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردومانی ناوچەی نێروە و ڕێکانیان کرد و هاوکات فڕۆکە جەنگییەکان پشت چیایی زێباریان لە شارەدێی شێلادزێ بۆردومانکرد.

ھەروەھا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، بۆردومانی سنوری گوندی بێشێلێی سنوری شارەدێی کانیماسیان لە ناوچەی بەرواری باڵای سنوری ئامێدی کرد و تا ئێستا زیانەکان نەزانراوە.

ز.ش